میناب/ دەربازبوونی ژمارەیک زیندانی

میناب/ دەربازبوونی ژمارەیک زیندانی
ئاسۆی ڕۆژهەڵات:  ژمارەیک زیندانی، لە شاری میناب توانیان لەدەست هێزەکانی ڕژیم خۆیان دەرباز بکەن.
ڕۆژی شەممە ١٠ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاویی سەرنشینانی ٣ ئوتۆمبیل، یارمەتی ژمارەیک زیندانیان دا تا لە ڕێگای شاری "میناب"ی سەر بە ئوستانی هۆرمۆزگان کاتێ لە نێو ئوتوبووسدان، خۆیان دەرباز بکەن و لە دەستی هێزەکانی ڕژیم هەڵ بێن.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە ژمارەی زیندانیانی دەربازبوو بە ڕوونی بۆ هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات ئاشکرا نەبووە، بەڵام دەوترێ کە زۆربەی ئەو زیندانییانە حوکمی ئێعدام و ئەبەدیان بووە.

ئه‌م بابه‌ته 122 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:21:31/05/2020