ڕێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جیهان لە ٦ملوێن کەس تێپەڕ بوو

ڕێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جیهان لە ٦ملوێن کەس تێپەڕ بوو
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ٦ملوێن و ٦٠هەزار کەس تێپەڕ بوو و ڕێژەی گیانبەختکردووان گەیشتە زیاتر لە ٣٦٩هەزار و ١٠٠کەس.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە زیاتر لە ١ملوێن و ٧٧٠هەزار توشبوو و  بڕێزیل بە زیاتر لە ٤٩٨هەزار و ٤٠٠کەس، زۆرترین ڕێژەی توشبووانیان تۆمار کردووە.
لەگەڵ زۆر بوونی ڕێژەی توشبووان لە شوێنەجۆراوجۆرەکانی جیهان، زۆربەی وڵاتان دەستیان داوەتە بازکردنی قوتابخانە و شوێنی کارەکان.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ڕۆژی شەممە١٠ی جۆزەردانی ١٣٩٩، مردنی ٧هەزار و ٧٣٤کەسیان بە شێوازی ڕەسمی ڕاگەیاند و ڕێژەی هەموو توشبووان گەیشتووتە ١٤٨هەزار و ٩٥٠کەس. بە پێی چەندین سەرچاوە، ئاماری ڕاستەقینەی توشبووان و گیانبەختکردووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕادەگەیەندرێت.

ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:40:31/05/2020