ئێسکای نیوز:لە ڕۆژهەڵاتی سووریە هێرش کرایە سەر هێزەکانی سەر بە ئێران

ئێسکای نیوز:لە ڕۆژهەڵاتی سووریە هێرش کرایە سەر هێزەکانی سەر بە ئێران
هەواڵنێری ئێسکای نیوزی عەرەبی بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاوی کردەوە؛  بە دژی هێزە بە وەکاڵەتەکانی سەر بە ئێران لە ئۆستانی "ڕەقە" جێگیر لە ڕۆژهەڵاتی سووریە هێرشی نیزامی ئەنجام دراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردان، ئێسکای نیوزی عەرەبی لە هەواڵە بەپەلەکانی خۆیدا نووسی کە شەوی پێشوو ئەم هێرشە ڕووی داوە.
دوایین جار ڕۆژی ١٦ی گوڵان، ڕێکخراوی دیدەبانی مافی مرۆڤی سووریە کووژرانی ١٤کەسی ئێرانی و عێراقی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە هێرشی ئۆستانی دەیروزووری ڕاگەیاندبوو.
لەم ناوچەیە لە سووریە، هێزە ئێرانییەکان و هێزە بە وەکاڵەتەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بە شێوەی چالاکەن  پشتیوانی لە ڕژیمی بەشار ئەسەد دەکەن.
ڕێکخراوی دیدەبانی مافی مرۆڤی سووریە ڕایگەیاندبوو کە ئەم هێرشانە بە دژی بنکە ئێرانییەکان کاری ئیسڕائیلە.
وڵاتی ئیسڕائیل چەندین جار دووپاتی کردووتەوە ڕێگەنادات سووریە ببێتە بنکەیەک بۆ ئەم ‌هێزانە.

ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:23:31/05/2020