کرماشان/ داسەپاندنی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بەسەر شارۆمەندێکی کورد

کرماشان/ داسەپاندنی حوکمی ٥ ساڵ زیندان بەسەر شارۆمەندێکی کورد
بە پێی هەوالی هەواڵنێری هەنگاو، لاوێکی کورد کە لە ناڕەزایەتییەکانی  مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو دەستگیر کرابوو لە لایەن دادگای شاری کرماشان حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا.
لە ڕۆژانی ڕابردوو "ڕەوسووڵ کەریمی جەلالی" کە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ی هەتاوی  لە لایەم هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامئ ئێران دەستگیر کرابوو، بە تۆمەتی "هەوڵ بۆ تێکدانی ئەمنییەتی میللی"، ٥ ساڵ حەبسی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.
"ڕەسووڵ کەریمی جەلالوەند" لە کاتی ئێعترازاتی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم لە کرماشان
دانانی وەسیقە بۆ ماوەیێکی کاتی ئازاد کرابوو.

ئه‌م بابه‌ته 142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:18:01/06/2020