3185 تووشبوو و 157 قوربانی دوایین ئاماری کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان

3185 تووشبوو و 157 قوربانی دوایین ئاماری کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان
ئاسۆی رۆژهەڵات:بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی دووشەمە 12ی جۆزەردانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە ئوستانی سنە کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 123 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئوستانی "سنە" گەیشتە 3185 حاڵەت.
 سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە ئوستانی "سنە"ی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند تا ڕۆژی دووشەمە 12ی جۆزەردانی 1399 کۆی 3185 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئوستانی سنە تۆمار کراوە کە 123 حاڵەتی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تۆمار کراوە و شاری سنە لە هێڵی سووردایە و مەترسییەکان پەرەیان سەندووە.  

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 157 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە ئوستانی سنە تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی ئوستانی سنە بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 515 حاڵەت
سنە 1113 حاڵەت
بانە 282 حاڵەت
قوروە 261 حاڵەت
دیواندەرە 264 حاڵەت
مەریوان 261 حاڵەت
بیجاڕ 165 حاڵەت
کامێران 161 حاڵەت
دێولان 129 حاڵەت
سەوڵاوا 34 حاڵەت
پێویستە بوترێ ئاماری بڵاو کراوە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە ئاماری ڕاستەقینە نییە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو "سەعید نمەکی" باسی لەوە کرد؛ نزیک بە ٩٠ لەسەدی خەڵکی ئێران تووشی کۆرۆنا نەبوون، واتە؛ نزیک بە ١٠ لەسەدی خەڵکی ئێران تووشی نەخۆشینی کۆرۆنا بوون.

ئه‌م بابه‌ته 147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:38:02/06/2020