جوانڕۆ/ تەشەنە سەندنی لە رادەبەدەری ڤایرۆسی کۆرۆنا

جوانڕۆ/ تەشەنە سەندنی لە رادەبەدەری ڤایرۆسی کۆرۆنا
ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ لە ماوەی ٣ ڕۆژی رابردوو تووشبوونی خەڵک بە نەخۆشینی کۆرۆنا لە شاری "جوانڕۆ" بە ڕادەیەکی زۆر ڕوو لە زیاد بوونە.
سەرچاوەکانی ئاگادار بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتیان ڕاگەیاند؛ ڕادەی تووشبوونای کۆرۆنا لە شاری جوانڕۆ بە ڕادەیە زیادی کردوە کە تەختی خاڵی لە نەخۆشخانەی ئەو شارە بۆ نەخۆشان و تووشبووانی کۆرۆنا نەماوەتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند؛ ١٢ کاتژمێر جارێ تووشبووانی نەخۆشینی کوئید-١٩ بە ئوتوبووس لە شاری جوانڕۆ ڕەوانەی شاری کرماشان دەکرێن.

بێدەنگی، ئاگادار نەکردنەوەی خەڵک  لە مەترسییەکانی کۆرۆنا ڤیرووس، بەرەنگاری نەکردن لە تەشەنە سەندنی ڤیرووسی کۆرۆنا لە لایەن ڕژیمەوە بە مەبەستگەلی هەل پەرەستانە هۆکاری سەرەکی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا لە ئێرانن کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەرپرسی سەرەکییەتی.

ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:02:06/06/2020