سوئێد/ باوکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

سوئێد/ باوکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد
ڕۆژی هەینی ٥ی ٦ی ٢٠٢٠ی زایینی کاک "فەرەج تاڵ" پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە و باوکی هاوڕیی گیانبەختکردوومان کاک "حوسەین تاڵ" لە وڵاتی سوئێد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کاک فەرەج لە هاوڕێیانی دێرینی کۆمەڵە و  دۆستانی نزیکی ڕێبەر و دامەزرێنەری کۆمەڵە کاک "فوئاد موستەفا سوڵتانی" بوو، ناوبراو کاریگەری بەرچاوی لەسەر دامەزراندنی یەکیەتی جوتیاران و پێکهێنانی ڕێکخراوەکانی دیکەی مەدەنی لە شاری مەریوان بوو.
کاک فەرەج کەسایەتییەکی ناسراو سیمایەکی خۆشەویست و لە نموونەی تێکۆشەرانی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی خەڵکی کوردستان بو. ناوبراو سەرەڕای ئەوەی کە تا دوایین کاتی تەمەنی بە ڕێگا و ڕێبازی کۆمەڵە وەفادار مایەوە، کوڕێکی بە ناو کاک "حوسەین تاڵ" گیانی لە ڕێگای ئامانجەکانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان فیدا کرد.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی کاک "فەرەج تاڵ" پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 161 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:53:06/06/2020