سنە؛ پارێزەرێکی کورد حوکمی ٤ ساڵ زیندانی بەسەر داسەپا

سنە؛ پارێزەرێکی کورد حوکمی ٤ ساڵ زیندانی بەسەر داسەپا
فەرهاد محەمەدی، پارێزەری کورد و سەرۆکی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی زیندانی بە سەردا سەپا.

بەپێی هەواڵەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، فەرهاد محەمەدی، پارێزەر و سەرۆکی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی سەعیدی، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتیی، حوکمی ٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

فەرهاد محەمەدی، ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی دوای بانگهێشتی لە لایەن ئیئدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستگیر و دوای شەش مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئه‌م بابه‌ته 149 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:13:02/07/2020