لە ڕۆژێکدا حەوت کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم کوژران و برینداربوون

لە ڕۆژێکدا حەوت کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم کوژران و برینداربوون
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری چاڵدێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کرد کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "زیاد حاتەمی” خەڵکی گوندی "گوڵ” گیانی لە دەستدا. "زیاد" خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.
لە لایەکی دیکەوە، هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی گوندی "نمنجێ”ی سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی ”ئیبراهیم ئەبووبەکری” لە بەرزاییەکانی  قەندیل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە کە ئەویش خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
هەمان ڕۆژ لە سنوورەکانی شاری ورمێ، سەردەشت و نۆدشە پێنج کۆڵبەر بە دەست هێزەکانی ڕژیم بریندار کراون.

ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:54:12/07/2020