سکرتێری پێشووی حیزبوڵڵا: "کۆماری ئیسلامی، هۆکاری سەرەکی وێران بوونی لوبنان و تەقینەوەکەی بەیڕووتە!"

سکرتێری پێشووی حیزبوڵڵا:
ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ "سوبحی تەفیلی" سکرتێری پێشووی حیزبوڵڵای لوبنان، لە کورتە فیلمێک کە لە سۆشیاڵ میدیا دا بڵاوکرایەوە، کۆماری ئیسلامی وەکوو هۆکاری سەرەکی وێران بوونی لوبنان و تەقینەوەکەی بەیڕووت پێناسە کردووە.

"تەفیلی" لە گرتە ڤیدیۆکەیدا دەڵێت: "دەسەڵاتدارانی ئێستای لوبنان گەندەڵ و خۆفرۆشن" و ڕەخنەی لە ڕێبەری ئێستای حیزبوڵڵای لوبنان گرت و وتی: "سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیری لوبنان دەست ڕۆیشتووترە و ئەو کارەساتانەی لەم ماوەیە دا ڕوویان داوە دەستی ئەوی تێداییە."

تەفیلی ئاماژەی بەوە کرد: "حەسەن نەسرووڵڵا" بەکرێگیراوی کۆماری ئیسلامییە و ئەوە کێشەی سەرەکی خەڵکی لوبنانە، هەرچەند بە ڕواڵەت "حەسەن نەسروڵڵا" خەڵکی لوبنانە بەڵام لە پشت سەری ئەو "عەلی خامنەیی" حوکم دەدات."

جێی ئاماژەیە "سوبحی تەفیلی" لە دامەزرێنەرانی حیزبوڵڵای لوبنان بووە کە دواتر بە ویستی کۆماری ئیسلامی لە ماڵی خۆی دەستبەسەر دەکرێت.

ئه‌م بابه‌ته 118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:48:12/08/2020