سنە/ چالاکێکی بواری ژنان بە ٥ ساڵ زیندان مەحکوم کرا

سنە/ چالاکێکی بواری ژنان بە ٥ ساڵ زیندان مەحکوم کرا

"هاجەر سەعیدی" شارۆمەندی شاری سنە و چالاکی ژنان بە ٥ ساڵ زیندان مەحکوم کرا.


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، "هاجەر سەعیدی" لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنە، حوکمی ٥ ساڵ زیندان و ٤ سال زیندانی هەڵپسێرداوی بەسەردا سەپا.

ئەو چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامییەت لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان و پێوەندی لەگەڵ کۆمەڵێک چالاکی کرێکاری بە ٥ ساڵ زیندان و ٤ ساڵ زیندانی هەڵپسێردراو مەحکوم کرا.

جێی ئاماژەیە "هاجەر سەعیدی" ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی شاری سنەوە بۆ ماوەی ١٨ ڕۆژ دەستبەسەر کرا کە بە دانانی بارمتە و تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا بوو.


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:21:13/08/2020