ورمێ/ شارۆمەندێکی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

ورمێ/ شارۆمەندێکی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە شاری ورمێ دەستبەسەر کرا و بۆ بازداشتگای ئیتلاعات گوێزرایەوە.


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی"عەبدوولعەزیز حەیدەرپوور" بە بێ هیچ نامەیەکی دادگا، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری ورمێ دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ بازداشتگەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گوازرایەوە هەروەها ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانان، ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ئەم شارە کرا.

بە پێی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٩ی هەتاویەوە لانیکەم ١٧١ شارۆمەند بەم شێوازە دەستبەسەر کراون.


ئه‌م بابه‌ته 95 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:15:21/09/2020