هەورامان/ موهەندیسێکی مێعمار لە کاتی کۆڵبەری دا بریندار بوو

هەورامان/ موهەندیسێکی مێعمار لە کاتی کۆڵبەری دا بریندار بوو

کاروانێک کۆڵبەر لەکاتی تێپەڕاندنی سنووردا کەوتنە بۆسەی هێزەچەکدارەکانی ڕژیمەوە و لەئاکامدا کوڕێکی گەنج لە بەرزاییەکانەوە کەوتە خوارێ و زۆر بە سەختی بریندار بوو.


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ سێشەممە ١ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، بە هۆی کەمین داخستنی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ کاروانێک لە کۆڵبەران کوڕێکی گەنج بەناوی "کاوە عەبدی" لە ناوچە بەرزاییەکانی هەورامان دەکەوێتە خوارێ و لە ئاکامدا بریندار دەبێت.

ناوبراو موهەندیسی مێعماری لە زانستگەی شاری ئیلام خوێندووە، کە بە هۆی بێکاری و دەست کورتی دەستی داوەتە کۆڵبەری.

"کاوە عەبدی" خەڵکی ئاوایی سەرووئاوا لە ناوچە بەرزایەکانی "تەتە" سنووری هەورامان کەوتووەتە خۆارێ، و ئازاری جەستەیی دیوە.


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:55:22/09/2020