سێ وڵاتی ئۆرووپایی بەرجام، بانگهێشتی بالوێزەکانی ئێرانیان کرد لەو وڵاتانە

سێ وڵاتی ئۆرووپایی بەرجام، بانگهێشتی بالوێزەکانی ئێرانیان کرد لەو وڵاتانە

سێ وڵاتی ئۆرووپایی ئەندامی پەیمانی بەرجام، بریتانیا، ئاڵمان و فەڕانسە، لە هەوڵێک هاوبەشدا بانگهێشتی باڵوێزەکانی ئێرانیان کرد لە لەندەن و بێرلین و پاریس، بە مەبەستی ڕخنە لە دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی ئەو وڵاتانە و ((شێوەی هەڵسووکەوت لەگەڵ بەندکراوانی سیاسی)) .


بە پێی رۆژنامەی گاڕدییەنی ئەمریکایی رۆژی چوارشەممە ٢ ی ڕەزبەر، نووسی کە نوسخەیەک لە نامەی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بۆ حەمید بەعیدی نژاد، باڵوێزی ئێرانی دیوە کە تێیدا ئەو باڵوێزە بۆ وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بانگهێشت کراوە.

ڕۆژنامەی گاڕدییەن نووسیویەتی کە لەو نامەیەدا نووسراوە کە ئێران بە ((دەستبەسەر کردنی سەرەڕۆیانە)) بە ((جددی)) زیان لە پێگەی نێونەتەوەیی خۆی دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامە، "بەهرام قاسمی" سەفیری ئێران لە فەڕانسە و "مەحموود فرانزەندە" سەفیری ئێران لە ئاڵمان، نامەی هاوشێوەیان وەرگرتووە و بانگهێشت کراون.

ئەمە یەکەمین هەوڵی سێ وڵاتی ئۆرووپایی ئەندامی پەیمانی بەرجامە کە بە مەبەستی ڕخنە لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی سەر گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی گاردییەن، لە نامەی حەمید بەعیدی نژاد، ڕخنە و ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرانبەر هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی دژی شارۆمەندانی دوو تابعییەتی بەندکراو لە ئێران، و باروودۆخی بەندکراوانی سیاسی و چالاکانی مافی مرۆڤ.


ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:38:24/09/2020