نوێنەری مەریوان لە مەجلسی شۆڕای ئیسلامی ڕخنەی لە سەرۆک کۆمار گرت

نوێنەری مەریوان لە مەجلسی شۆڕای ئیسلامی ڕخنەی لە سەرۆک کۆمار گرت



"شیوا قاسمی‌پور" نوێنەری شاری مەریوان لە مەجلسی شۆڕای ئیسلامی، وتی کە دۆخی هاوسان لە ئێران ڕێی ژیان کردنی ((بە شەرەفی)) نەهێشتۆتەوە و وتی کە دانپێدانانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی بە گرانی بوونی کاڵای خواردن بە سودی بۆ خەڵک نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری فارس، ئەمڕۆ پێنج‌شەممە، ٣ ی ڕەزبەر، "شیوا قاسمی‌پور" وتی: "شانازی دەوڵەت ئەوەیە کە کاڵا و پێداویستی خەڵک بە زووری دەست دەکەوێت، بەڵام بە چ نرخێک؟" کاتێک خەڵک توانای کرین یان نییە، بە کەڵکی هیچ نایەت .

ناوبراو هەروەها بە ڕخنە گرتن لە زیاد کردنی ((کۆنترۆڵ نەکراوی)) نرخەکان داوای لە دەوڵەت کرد کە چاودێری بازار بکات.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە قسەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ بەرگری و خۆڕاگری خەڵک لەم دۆخەدا وتی: "تکایە کەم باسی خۆڕاگری خەڵک بکەن، بەم جۆرە بڕواتە پێش لە چەند مانگی داهاتوودا نان-یش وەکوو گۆشت و هێلکە لە سفرەی خەڵک دێتە دەر."

زۆرێک لە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ئیسلامی چەند حەفتەیە کە باسی ((خۆڕاگری)) خەڵک دەکەن و خەڵک هان دەدەن بۆ خۆڕاگری لە گرانی و گەمارۆکان.

حەسەن ڕۆحانی پاش ئەوەی کە دانی نا بە گران بوونی خواردن و کاڵاکان لە ئیران، وتی کە هۆکارە کەی ((شەڕی ئابووری ئەمریکا)) بە دژی ئێرانە.


ئه‌م بابه‌ته 67 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:38:24/09/2020