نەوسوود/ کۆڵبەرێک لە ترسی هەێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو

نەوسوود/ کۆڵبەرێک لە ترسی هەێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو



هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر سنووری نەوسوود بۆسەیان بۆ کاروانێک لە کۆڵبەران داخست و بەم هۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.

ئاسۆی رۆژهەڵات/ ڕۆژی هەینی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر سنووری نەوسوود بۆسەیان بۆ کاروانێک لە کۆڵبەران داخست و کۆڵبەرێک بە ناوی "سۆهەیب" خەڵکی ئاویی "دێزاوەر" لە ترسی گیانی خۆی لە دەست هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵهاتوەو لە بەرزایێکەوە کەوتەوەتە خوارو و بریندار بووە.

جێی ئاماژەیە ناوبراو بۆ چارەسەر کردنی جەستەی، کە زۆر بە سەختی بریندار بوە ڕەوانەی دەرمانگەی نەوسوود کراوە.


ئه‌م بابه‌ته 91 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:49:25/09/2020