سەردەشت/ لەلایەن هەنگی سەر سنووری ئەم شارەوە بڕیاری چۆڵ کردنی ٦ ئاوایی دراوە

سەردەشت/ لەلایەن هەنگی سەر سنووری ئەم شارەوە بڕیاری چۆڵ کردنی ٦ ئاوایی دراوە



هەنگی سەر سنووری کۆماری ئیسلامی شاریی سەردەشت حوکمی چۆڵ کردنیی ٦ ئاوایی لە سەر سنوورەکانی ئەم شارەی داوە.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی هەینی ڕەزبەرەی ١٣٩٩ی هەتاوی، هەنگی سەر سنووری شاری سەردەشت بڕیاری بە خەڵکی ٦ ئاوایی ئەم شارە داوە کە بە زووترین کات نیشتەجێ بووانی ئەم ئاواییانە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

هەنگی سەر سنووری سەردەشت دەڵێت: بە هۆی نزیکیی ئەم ئاوایانە لە سەر سنوور و مەترسی بۆ نیشتەجێ بووان، ئەم بڕیارەمان داەوە.

جێی ئاماژەیە خەڵکی ئەم ٦ ئاوایە ناڕەزایەتی خۆیان سەبارەت بەم بڕیارە دەربڕیوە و ئیزنەنی هەنگی سەر سنووری شاری سەردەشتیان پەسند نەکردوە.


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:07:25/09/2020