چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مەریوان ئازاد کرا

چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مەریوان ئازاد کرا


"مێهرەبان کشاوەرزی" چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان دانیشتووی تاران پاش گوزەراندنی زیاتر لە مانگێک لە زیندان ئازادکرا.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ "مێهرەبان کشاوەرزی" چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان دانیشتووی تاران دوای تێپەڕ بوونی ٤٠ڕۆژ لە حوکمی سێ مانگەی زیندانەکەی و هەرەوەها حسێب کردنی ماوەی دەستبەرسەربوونی، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، دوای بانگ کردنی لە دەزگای دادی ئەوین زیندانی کراوە و حوکمی ٣مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە و پاشان بۆ گوزەراندنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەوین کرابوو.

ناوبراو خوێندکاری پلەی فەوق لیسانسی بواری شانۆگەری لە زانکۆی هۆنەری تاران کە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا دوای سێ حەوتە بە دانانی بارمتە، بە شێوازی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.

ناوبراو ڕێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی "قازی مۆقەیێسە" بە تۆمەتی پڕۆپاگەندا دژی نیزام، ساڵێک زیندانی بەسەر داسەپا کە لە لایەن لقی ٥٤ی دادگای پێداچوونەوە حوکمەکە بە سێ مانگ و یەک کەم بووەوە.


ئه‌م بابه‌ته 106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:34:28/09/2020