"هووشمەند عەلیپوور" حوکمی ٣٨مانگ زیندانی بە سەرداسەپا


"هوشمەند عەلیپوور" زیندانی سیاسی کورد، پاش بەتاڵ بوونەوەی حوکمی لەسێدارەدانی دادگایی کرا و حوکمی ٣٨مانگ زیندانی بەسەرداسەپا.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠خەرمانانی١٣٩٩ی هەتاوی لە لقی دووی دادگای ئینقلابی سنە دادگایی کرا و ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەزبەری١٣٩٩ی هەتاوی حوکمی ٣٨مانگ زیندانی بە فەرمی ڕاگەیەندرا.

ناوبراو لە گەڵ " محەممەد ئۆستادقادر"ڕۆژی هەینی ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو و پاش ٤ڕۆژ بە شێوازی زۆرەملێ دانیان بە تاوانەکانی خۆیان دانابوو. پاشان ساڵی پێشوو بە سەرۆکایەتی قازی "سەعیدی" دادگایی کران و بە تۆمەتی"بغی" لە ڕێگای ئەندامییەتی لە یەکێک لە حیزبەکوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، حوکمی لە سێدارەدانی(هووشمەند عەلیپوور) بە فەرمی ڕاگەیەندرا و دوو حەوتە لەمەوپێش لە لایەن دەزگای باڵای دادەوە حوکمی لە سێدارەدانی بەتاڵەو کرابووەوە.


ئه‌م بابه‌ته 67 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:46:28/09/2020