سەدان کەسایەتی کلتووری خوازیاری ئازادی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران بوون

سەدان کەسایەتی کلتووری خوازیاری ئازادی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران بوون

سەدان نووسەر و کەسایەتی کلتووری لە جیهان بە واژۆکردنی نامەی کراوەی ئەنجوومەنی قەڵەمی ئەمریکا بۆ "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران، خوازیاری ئازادی "نەسرین ستوودە" و بەندکراوانی سیاسی دیکەیان کرد.

لەم نامەدا، واژۆکەرانی نامەکە لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی سڵامەتی "نەسرین ستوودە" ئاماژەیان بە دۆسیەی دادوەری کرد کە بۆ کچە کەی درووست کراوە و داوایان لە کۆماری ئیسلامی کرد کە دەست لە ((ئازاری بنەماڵەی ستوودە)) هەڵگرێت.

"ڕەزا خەندان" هاژینی نەسرین ستوودە، ڕۆژی ٢٧ ی خەرمانان وتی کە ((پێنج هێزی ئەنییەتی بێ هیچ شرۆڤە کردنێک هەوڵیان دا بۆ دەستبەرسەر کردنی "مێهراوە" و گواستنەوە بۆ دادسەری ئێوین)) .

"مێهراوە خەندان" هەنووکە بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە؛ لە نامەی ئەنجوومەنی قەڵمی ئەمریکادا بەڵام هاتووە کە دۆسیەی دادوەری بۆ ناوبراو درووست کراوە.

لەو نامەدا واژۆکەران هەروەها داخوازی ئازاد کرانی بەندکراوانی سیاسی بوون کە بە ((تۆمەت گەلی ناعادڵانە)) لە بەند کراون. لە نامەکەدا هاتووە کە ئەو بەندکراوانە لە ژێر مەترسی تووش بوون بە کڕۆنا دان و لە هەمان کاتدا لە خزمەت گوزاری پزشکی بێ بەرین و ((ئەمە پێشێلی سەرەتایی ترین مافەکانیانە)) .

ئەو نامەیە بە واژۆی نزیک بە سەد کەس لە نووسەران و کەسایەتییە کلتووری-هونەرییەکان بڵاو بۆتەوە، هەنووکە خەڵکی دیکەش لە حاڵی واژۆ کردنی ئەم نامەیە دان و ڕەقمی واژۆکان هەتا ئەمرۆ، ٧ ی ڕەزبەر، گەیشتۆتە پێنج ٥ هەزار و ٧ سەد واژۆ.

ئەنجوومەی قەڵەمی ئەمریکا لە کۆن ترین ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکانە و لە کۆن‌ترین ڕێکخراوە نێونەتەوەیی و ئەدەبییەکانی جیهانە.


ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:07:28/09/2020