عەرەبستان؛ گرووپێکی تیرۆریستی ناردراوی ئێرانمان پووچەڵكردەوە

عەرەبستان؛ گرووپێکی تیرۆریستی ناردراوی ئێرانمان پووچەڵكردەوە


ڕۆژی دووشەممە ٧ ی ڕەزبەر عەرەبستان ڕایگەیاند، کە لە مانگی ڕابردوودا یەک گرووپی تیرۆریستییان پووچەڵکردۆتەوە کە لە لایەن سپای پاسدارانی ئێرانەوە پەروەردە کرابوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری رۆیتێرز، وتەبێژێکی ئەمنییەتی عەرەبستان وتوویەتی کە ١٠ ئەندامی ئەم گرووپە دەستبەسەر و چەک و کەرەستەی تەقینەوەکانیان زەوت کراوە.

بە پێی وتەکانی ئەم وتەبێژە کە ناوی بڵاو نەکراوەتەوە، سێ کەس لە دەستبەسەر کراوان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە پەرەوەردە کرابوون و ئەوانی دیکە ((بەرپرسایەتی جۆراوجۆریان لەم گرووپە دا هەبووە)) .

لە ڕاگەیەندراوی عەرەبستان دا هاتووە کە ئەندامانی ئەم گرووپە بە ماوەی چەند هەفتە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زاینیی دا، ((لە قەرارگاکانی سپای پاسداران پەروەردەی نیزامی و مەیدانی کرابوون؛ لەوانە ئەوەی کە چۆن تەقینەوە درووست بکەن)) .

سیاسەتی کۆماری ئیسلامی، لە سەر بنەمای ئایین‌زا ی شیعەیە و لە زۆر دەمێکەوە کۆماری ئیسلامی هەوڵی بەر بڵاو کردنی (هیلالی شیعە) ی داوە. عەرەبستان لا لایەکی دیکەوە، وەکوو ناوەندێكی گرینگی موسڵمانان و ئایین‌زا ی سوونی، لە مێژەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کێشەیان بووە و لە شەڕە نیابەتییەکاندا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە شەڕی یەمەن تێکهەڵچوونیان هەبووە.


ئه‌م بابه‌ته 79 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:37:29/09/2020