بڵاو بوونەوەی فیلمێکی بەهمەن قوبادی لە نێتفلیکس

بڵاو بوونەوەی فیلمێکی بەهمەن قوبادی لە نێتفلیکس


تۆڕی خزمەتگوزاری فیلمی نێت‌فلیکس، بە کڕینی فیلمی ((وەرزی کەرگەدی))، بەرهەمی "بەهمەن قوبادی" دەرهێنەری کورد، ئەو فیلمەی لە تۆڕی جیهانی خۆیدا بڵاو کردەوە.

فیلمی ((وەرزی کەرگەدەن))، پێنجەمین فیلمی سینەمایی بەهمەن قوبادی-یە کە "مۆنیکا بەلووچی" ئەکترێسی بە ناوبانگی ئیتالیایی و "بێهرووز وسوقی" ئەکتەری بە ناوبانگی ئێرانی تێدا ڕۆڵ دەگێڕن.

فیلمی ((وەرزی کەرگەدەن))، بەرهەمی بەهەم قوبادی دەرهێنەری دانیشتووی دەرەوەی ئێران، یەکەمین فیلمێکە کە بەرهەمی فیلمسازێکی ئێرانی و بە عەواملی ئێرانییە کە لە تۆڕی نێت‌فلیکس بڵاو دەکرێتەوە.

ئەم فیلمە لە ساڵێ ٢٠١٢ دا لە تورکیە درووست کرا. فیلمەکە باسی چیرۆکی خۆشەویستییەک دەکات کە پاش گوڕانکارییەکانی ساڵی ٥٧ ی ئێران ڕوو دەدات.

بەهمەن قوبادی دەرهێنەری کوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە کە فیلمەکانی زۆربەی جارەکان لە فێستیڤاڵە نێونەتەوەییەکان ستایش کراوە و جێی سەرنجی کریتیکە کان بووە.


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:06:29/09/2020