خۆکوژی باوکی "ئەمیرحسێن مورادی" زیندانی مەحکوم بە سێدارە

خۆکوژی باوکی


"ناسر مورادی" باوک "ئەمیرحسێن مورادی"، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانی خەزەڵوەری ٩٨، کە ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی خۆی کوشت.

دایکی "ئەمیرحسێن" وتوویەتی؛ "بەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە) تەرمی باوکی لە ژێرخانی ماڵەکەیان دۆزیوەتەوەو و لە بەیانییەوە هێزە ئەمنییەکان و ڕۆژنامەوانەکان لە ماڵەکەمانن بۆ مەقابیلە کردن. "

بە پێ ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکان هۆکاری خۆکوژی "ناسر مورادی" گوشاری زۆر لە سەر بنەماڵەکەیان و پەرۆش بوون لە چارەنووسی کۆڕەکەی بووە، هەروەها دوای ئەم ڕووداوە، هێزە ئەمنییەکان ویستوویانە دانپێدانی زۆرەملێ لە بنەماڵەکەیان وەربگرن.

"ئەمیرحسێن مورادی" تەمەن ٢٨ ساڵ، کە لە خۆپێشاندانی خەزەڵوەری ساڵی پێشوو دەستبەسەر کرا و لە ڕەشەممەی هەمان ساڵدا حوکمی لە سێدارەدانی لە گەڵ "سەعید تەمجیدی" و "محەممەد ڕەجەبی" ڕاگەیەندرا.

 


ئه‌م بابه‌ته 90 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:29:29/09/2020