سنە/ کچێکی مێرمنداڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

سنە/ کچێکی مێرمنداڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣١ خەرمانان ١٣٩٩ی هەتاوی، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی "ڕۆژان شەریفی" خەڵکی شاری سنە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ڕاپۆڕتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژان شەریفی، کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٣ ساڵ خەڵکی گەڕەکی دگرانی شاری سنە، کە لە دەرەوەی ماڵەوەیان دەبێت، باوکی بە شێوەی هەڕەشە ئامێز پەیوەندی پێوە دەگرێت و داوای گەڕانەوی بۆ ماڵەوە لێ دەکات.

"ڕۆژان" لە ترسی هەڕەشەکانی باوکی دوای چەند کاتژمێر دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و دواتر بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێ، بە تەناف خۆی هەڵدەواسێت و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت.

بە پێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٠ی زاینیی تاوەکو ئێستا لانیکەم "٥٥" ژن، پیاو، و مێرمنداڵ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ‌هیناوە.


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:58:29/09/2020