بێنیامین نێتانیاهۆ: هەمووان دەبێت لە دژی ئێران بێستین

بێنیامین نێتانیاهۆ: هەمووان دەبێت لە دژی ئێران بێستین


بێنیامین نێتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل، لە دانێشتنێکی گشتی مەجازی ساڵانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەەکان بە دووپات کردنەوەی ((بەردەوام بوون بە دژی ئێران)) ڕایگەیاند کە تڕامپ دونیای خستووتە سەر دوو ڕێگایی یان پەیوەندی ئابووری لەگەڵ ئێران یان لەگەڵ ئەمریکا.

نێتانیاهوو لە پەیغامی تۆمارکراوی خۆیدا کە ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەزبەر بۆ کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاو بووەوە وتی: "هیچ پرسیارێک نەماوە کە ئێران بە شوێن بە دەست هێنانی چەکی ناوەکییە. هەموومان دەبێت دژ بە ئێران ڕاوەستین، دەستخۆشی لە تڕامپ دەکەم کە لە ڕێکەوتنی هەڵەی ناوەکی لەگەڵ ئێران هاتە دەرەوە."

ناوبراو لەگەڵ ڕەخنە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هۆی نەبوونی کاردانەوە بەرامبەر بە بەڵگە ڕوو کراوەکان سەربارەت بە ئێران، ئاماژەی بە دەستێوەردانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی لوبنان کرد و وێنەگەلێکی لە لەژێر ناوی "ئەمباری چەکووچۆڵی حیزبوڵڵا" نیشان دا وتی: " ئیسڕائیل نایهەوێت ئازارتان پێ بگەیەنێت، بەڵام ئێران و حیزبوڵڵا دەیانهەوێت ئازارتان پێ بگەیەنن. بە ئێران و حیزبوڵڵا بڵێن ئەمبارەکانیان کۆبکەنەوە."

نێتانیاهوو ڕێکەوتنی چەندین وڵاتی عەڕەبی بۆ ئاسایی کردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلی بە هەواڵێکی خۆش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێناسە کرد و وتی: "ئەم هەواڵە سەبارەت بە ئاشتی بە یەک هۆکار جێبەجێ بوو، هۆکارەکەی شکستی ستڕاتێژی ڕابردوو بوو."

پێشووتر و لە ڕێکەوتی ٢ی ڕەزبەری ئەمساڵ دا، پاشای عەڕەبستان لە پەیغامێکی ڤیدیۆیی دا ڕوو بە کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێرانی تۆمەتبار کردبوو کە هەنگاوە نێونەتەوەییەکان بۆ چارەسەری کەیسی ناوەکی" بۆ گەشەی پیلانە تێکدەرانەکەی خۆی کەڵکی وەرگرتووە و پەرەی کەرتە ترۆریستییەکانی خۆی داوە."

 


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:39:30/09/2020