ئێران لە وڵامی تۆمەتی عەرەبستان؛ دۆسیە سازی درۆیە

ئێران لە وڵامی تۆمەتی عەرەبستان؛ دۆسیە سازی درۆیە


پاش ئەوەی کە عەرەبستان ڕایگەیاند کە ((گرووپێكی تیرۆریستی)) دەست پەروەردەی کۆماری ئیسلامی پووچەڵکردۆتەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران هەموو تۆمەتەکانی ڕەد کردەوە.

رۆژی سێشەممە ٨ ی ڕەزبەر، ڕۆژێک پاش تۆمەتبار کردنی ئێران لە لایەن عەرەبستانەوە، "سەعید خەتیب زادە" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تۆمەتەکانی ڕەد کردەوە و عەرەبستانی تۆمەتبار کرد بە ((دەست هەڵگرتن لە عەقلانییەتی سیاسی))، ئەنجام دانی ((شانۆی کۆن))، ((دۆسیە سازی درۆ))، ((تۆمەتبار کردنی تیکرار، کلیشەیی و بێ‌نرخ)).

ناوبراو هەروەها ئەو تۆمەتەی عەرەبستانی بە ((سناریۆ سازی بێ‌نرخ و سفارشی)) بە دژی ئێران ((بۆ داشاردنی هەوڵە شکست خواردووەکانی خۆیان)) وەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، سەعید خەتیب زادە ئەو هەواڵەی ((لە درێژەی هەڵوێستە بێ‌نرخ و تیکرارییە کانی ئەو وڵاتە لە ساڵانی ڕابردوو دا)) وەست کردن و وتی ((ئەمە ڕگایەک نییە کە عەرەبستان بە ئاکامە کەی بگەیەنێت)).

عەرەبستان سعودی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ((گروپێكی تیرۆریستی)) یان پووچەڵکردۆتەوە کە لە لایەن سپای پاسدارانەوە پەروەردە کرابوون.

ڕاگەیەندراوی عەرەبستان دەڵێت کە چەک و چۆڵی کەرەستەی تەقینەوەیان لەو گرووپە زەوتە کردووە کە لە ماڵێک و مەزرایەکدا شاردرابوونەوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، پێشتر لە زەنجیرە هێرشێک بە دامودەزگای نەوتی و نەوتهەڵگرەکانی عەرەبستان لە خەلیجی فارس، عەرەبستان کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتبار زانی. کۆماری ئیسلامی بەردەوام تۆمەتەکانی ڕەد کردۆتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 71 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:04:30/09/2020