٢ کۆڵبەری کورد بوون بە ئامانجی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم

٢ کۆڵبەری کورد بوون بە ئامانجی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم


بە پی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتوە/ ڕۆژی سێ شەممە ٨ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کاتژێر ٩ی شەو، کاروانێک کۆڵبەر لە سەر سنووری "نۆکان"ی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕاستەوخۆ دەدرێنە بەر فیشەک و کۆڵبەرێک بە ناوی "مێهدی ڕەسۆڵزادە" بریندار دەکەن.

"مێهدی ڕەسۆڵزادە" خەڵکی ئاوایی بابۆنەی سەر بە شاری سەردەشتە

بۆ چارەسەر کردن ناوبراویان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کردوە و لەوێ لە ژێر چاوەدێری کادرە دەرمانیەکان دایە.

هاوکات لە ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، خوێندکارێکی کورد خەڵکی شاری "دێزاوەر"لە کاتی کۆڵبەری دا لە ناوچە سنووراویەکانی نەوسوود، لەلایەن پاسەوانە چەکدارەکانی ئەم سنوورەوە ڕاستەوخۆ تەقی لێ دەکرێت و بە فیشەکی چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار دەبیت.

ئەم خوێندکارە کوردە بۆ چارەسەر کردنی برینەکانی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کرماشان کراوە.

بە پێ ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٠ی زاینیەوە تاوەکو ئێستا لانی کەم ١٤٤ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بریندار بوون.



ئه‌م بابه‌ته 91 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:01:30/09/2020