بەپەلە: کەوتنە خواری چەندین مووشەک لە نزیکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

بەپەلە:


کەوتنە خواری چەندین مووشەک لە نزیکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ بە پێی ڕاگەیاندنێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی ئەمشەم، شەش مووشەک بە ئامانجی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەوڵێر لەلایەن حەشدی شەعبییەوە هاوێژراون.

وەزارتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندنکەی دا دەڵیت، مووشەکەکان لە گووندی "بەرتەڵە" لە نێوان گوندەکانی شێخ ئەمیر و تەرجەڵە لە سەر ماشێنێکی نیسان پیکابەوە هاوێژراون. ئەم شوێنەش دەکەوێتە سەر سنووری لیوای ٣٠ حەشدی شەعبیە.


وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیێنێت "لەکاتێکدا کە بە تووندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستییە کراوەتە سەرمان، لە هەمان کاتدا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ وڵام دانەوەی هەر دەستدڕێژێک.

بە پێ ڕاپۆرتی رووداو، کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی ئەمشەو سێ مووشەک لە گردەچاڵی هەولێر کەوتنەخوارەوە. هاوکات چەند مووشەکی دیکەش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانی نێودەوڵەتی هەولێر کەوتنە خوارەوە.

بە وتەی ڕووداو لە سەرچاوەیکی هاوپەیمانان، مووشەکەکان هیج زەرە و زیانێکی گیانی نەبووە.


ئه‌م بابه‌ته 82 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:59:01/10/2020