قەیرانی ئەنسولین و گەندەڵی گیانی نەخۆشە شەکرەییەکانی خستووەتە مەترسییەوە

قەیرانی ئەنسولین و گەندەڵی گیانی نەخۆشە شەکرەییەکانی خستووەتە مەترسییەوە


لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا لە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هاشتەگی "انسولین نیست" ناڕەزایەتی شارۆمەندان بە کەم بوون ئەنسۆلین (دەرمانی گرینگی نەخۆشی شەکرە) لە ئێران نیشان دەدات.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ئەنسولین لە دەرمانخانەکاندا نییە و تەنانەت لە بازاری ڕەشیش بە دەگمەن دەست دەکەوێت بەڵام نرخەکەی ٨ بەرابەری بازارە و دابین کردنی لە توانای کەسدا نییە.

شایانی باسە دەگمەنی ئەنسولین لە حاڵێکدایە کە سەرۆکی کومیسیۆنی ئابووری_تەندرووستی ڕایگەیاندووە یەکونیو بەرابەری پێویست ئەنسولین هاوەردە کراوە و هۆکاری دەگمەنی ئەم دەرمانە قاچاخی بەپێچەوانەیە، جێگای ئاماژەی ئەم دەرمانە بە دۆلاری ٤٥٠٠ تمەن هاوردە کراوە و واردی بازار نەبووە! ئەم ڕووداوە گومانی گەندەڵی دەسڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە سەرە.

نزیک بە ٥ مێلیون کەس نەخۆشی شەکرەیی لە ئێران هەیە کە ٦٠٠هەزار کەسیان ڕۆژانە دەبێت دەرزی ئەنسولین لە خۆیان دەن. ئێستا وادیارە کە گیانی ئەم نەخۆشانە لە مەترسی دایە.

کاربەدەستان و بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی بە گەندەڵی خۆیان کایە بە گیانی شارۆمەندانی ئێران دەکەن.


 


ئه‌م بابه‌ته 143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:21:20/10/2020