ورمێ/ ئەشکەنجە دانی چوار زیندانی پاش هەوڵی خۆ کوژی

ورمێ/ ئەشکەنجە دانی چوار زیندانی پاش هەوڵی خۆ کوژی

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ چوار زیندانی بە حوکمی یەک و دوو ساڵ لە بەند کردن بە ناوەکانی " تەوحید غەنزووی، بابک سۆفی، حێجەت دلارام و میلاد" کە لە بەندی ١-٢ ی زیندانی شاری ورمێدا ماوەی چەند ڕۆژ لەمەوپێش بە هۆیتێکهەڵچوون لە زیندان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران و رۆژی ڕابردوو ٢٨ی ڕەزبەر، پاش هەوڵی سەرنەکەوتوانە بۆ خۆ کوژی لە لایەن گاردی ئەم زیندانەوە زۆر بە سەختی ئەشکەنجە دران.

بەوتەی سەرچاوەیەک، ئەم ناوبراوانە پاش ڕەوانە کردنیان بۆ ژووری تاکەکەسی بە ناڕەزایەتی بە ماوەی زۆری ڕاگتنیان لەم ژوورە و باروودۆخی ناخۆشی ئینفرادی، هەوڵی خۆ کوژیان داوە.


ئه‌م بابه‌ته 109 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:36:21/10/2020