بانە/ شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێرانەوە ئەشکەنجە درا

بانە/ شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێرانەوە ئەشکەنجە درا


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ شەوی دووشەممە ٢٨ی ڕزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، شارۆمەندێکی گەنجی خەڵکی شاری بانە بە ناوی "یاسین فیکری" تەمەن ٢٢ ساڵ لە سەر سنووری بڕوێشکانی شاری بانە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هێرشی کرایە سەر و ئشکەنجە کرا.

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار، ئەم شارۆمەندە گەنجە بە بێ هۆکار لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە ئەشکەنجە دراوە .ئەم سرچاوە دەڵێت: "یاسین بۆ سیران و سەیاحت چووە بۆ بڕوێشکانی و هیچ شتومەکێکی قاچاخی پێ نەبووە".

شایانی باسە کە بەرپرسی سەر سنوورە بڕوێشکانی لەگەڵ دوو چەکداری دیکە لە کاتژمێر ٩ی شەوەوە تا ٥ی بەیانی ئەم شارۆمەندە تەمەن ٢٢ ساڵەیان ئەشکەنجە داوە.

ئەم سەرچاوە کە لە ڕوداوەکە ئاگادارە دەلێت: " کە هێزە چەکدارەکان رژیمی ئێران دوو گۆچانیان لە سەر و پشتی ئەم شارۆمەندە تەمەن ٢٢ ساڵەدا شکاندووە و جەستەی زۆر بە سەختی ئازاری دیوە.

شایانی باسە جگە لە لێدان و ئەشکەنجەدانی ناوبراو، بەرپرسی چەکدارەکان بە تەلەفۆنە زیرەکەکەی خۆی، لە کاتی لێدانی ناوبراو دا فیلمی لێ هەڵگرتووە و هەڕەشەی بڵاو کردنەوەی فیلمەکەی لێ کردوە.


ئه‌م بابه‌ته 126 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:47:21/10/2020