هەژماری ڕاستەقینەی گیان لەدەستدان بە هۆی کرۆناوە لە ئێران ٢.٥ هێندەی ژوومارەی فەرمی ڕاگەیەندراوە

هەژماری ڕاستەقینەی گیان لەدەستدان بە هۆی کرۆناوە لە ئێران ٢.٥ هێندەی ژوومارەی فەرمی ڕاگەیەندراوە


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ئەندامی ئەنجوومەنی زانستی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کڕۆنا ڕایگەیاند هەژماری ڕاستەقینەی گیان لەدەستدان بە هۆی کڕۆناوە ٨٠٠ کەس لە ڕۆژێکدایە و ئامارە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاست نین و بۆ بەدەستهێنانی ئاماری ڕاستەقینە دەبێ ئەو ژوومارە ٢.٥ هێندە زیاد بکات.

لە هەمان کاتدا وەزارەتی تەندرووستی ٣ ڕۆژ لەمەوپێش ڕایگەیاند کە ژوومارەی گیان لەدەستدان بە هۆی کرۆناوە ٣٣٧ کەسە.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای هاتنی کڕۆناوە ئامارە فەرمییەکانی ڕاست نەبووە و ناکارەمەیی بەرپرسانی لە ڕێگای درۆوە قەرەبوو دەکاتەوە.

شایانی باسە کە ئیزن بە هەواڵنێرییەکان نادەن ئاماری ڕاستەقینەی کڕۆنا ڕابگەینن، گەلاوێژی ئەمساڵ ڕۆژنامەی "جهان صنعت" بە هۆی وتووێژ لە سەر ناڕاستی ئاماری فەرمی کۆماری ئیسلامی دەستی بەسەردا گیرا.


ئه‌م بابه‌ته 90 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:39:21/10/2020