دۆخی ژنان لە جیهان بە هۆی کڕۆناوە خراپتر بووە

دۆخی ژنان لە جیهان بە هۆی کڕۆناوە خراپتر بووە


ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا بە ناوی "ژنانی ٢٠٢٠ی جیهان" ڕایاگەیاند، دۆخی ژنان لە بواری بردنەسەرەوەی ئاستی یاسایی و تواناسازی ئابووریان، وەکوو ٢٥ ساڵ لەمەوپێشە و پێشکەوتنێک لەم بوارانەدا نەبووە.

هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، بە پێی پێورەکانی تووندووتێژی دژ بە ژنان و دامەزراندنی ژنان لە نێو بازاری کاردا، هیچ پێشکەوتنێک نەبووە وبڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا دۆخی ژنانی خراپتر کردووە.

هەروەها مافی مرۆڤ سەبارەت بەم دۆخەی ئێستا جەختی کردەوە کە کەمتر لە نیوەی ژنانی جیهان لە نێو بازاری کاردان و دەوڵەتەکان دەبێ پلانیان بۆ ئەم دۆخە هەبێت.



ئه‌م بابه‌ته 105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:20:21/10/2020