کچە خوێندکارێکی کورد دەستبەسەر کرا

کچە خوێندکارێکی کورد دەستبەسەر کرا


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ "سومەییە کارگەر" خوێندکاری بواری فەلسەفە لە زانکۆی تەورێز، خەڵکی شاری ئیلام و دانیشتوی تاران، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

هێزە ئەمنییەکان دوای هێرش کردنە سەر ماڵی ناوبراو و پشکنینی هەندێک لە کەلووپەلی شەخسی وەکوو لابتۆپ و گووشی موبایلیان لە گەڵ خۆیان بردووە و دوای بەدواداچووونی بنەماڵەکەی لە دادسەرای ئەوین ڕایانگەیاندووە کە بە تۆمەتی جەرایمی ئینتێرنێتێی دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە ناوبراو بە هۆی نەخۆشی چاو، بۆ جێبەجێ کردنی کارەکانی پێویستی بە یارمەتی بنەماڵەکەیە بەڵام تا ئێستا لە دەوا و دەرمان بێبەری کراوە.


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:03:21/10/2020