١٣٣ نەخۆشی نوێ بە هەژماری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد بوون، هەژماری لەجێدا کەوتووکان لە ناوەندی دەرمانیەکانی ئوستانی بابل ومازەندەران بە ٦٥٨ کەس گەیشت

١٣٣ نەخۆشی نوێ بە هەژماری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد بوون، هەژماری لەجێدا کەوتووکان لە ناوەندی دەرمانیەکانی ئوستانی بابل ومازەندەران بە ٦٥٨ کەس گەیشت


ئاسۆی ڕۆژهەڵات، "عەباس مووسەوی" بەرپرسی زانکۆی زانستی پزیشکی ئوستانی مازەندەران دەڵێت: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو دا ١٣٣ کەس گوومانی لێ کراو بە نەخۆشی کۆرۆنا بە پێی ئەو شناسەی کە پەیوەندیدار بەو نەخۆشیەوە،لە نەخۆشخانەیک لە ژێر چاوەدێری زانکۆی زانستی پزیشکی ئوستانی مازەندەران بەستەرین.

ناوبراو پێ زیاد کرد: هەر لەم هەفتە دا ٨٦ کەس لەو کەسانەی کە گوومانیان لێکرابوو و بەستەری کرابوون، لە نەخۆشخانەکان بەر دراون و بەردەوامی ماوەی دەرمانەکەیان لە ماڵەوە جێبەجێی دەکەن.

بەرپرسی زانکۆی زانستی پزیشکی مازەندەران دەڵێت: هەنووکە ٥.٤ کەس گوومان لێکراو بە نیشانەکانی ئاڵەتی هەناسەدان و بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە پێی شناس لەم نەخۆشخانانە بەستەری کراون کە لەم هەژمارە ١٢١ نەخۆش بە نیشانەکانی کێشەی هەناسەیی بەستەری کراون.

فەرزاد جەلیلی لە قسەکانی دا ئاماژە بەوە دەکات کە هەنووکە ١٥٤ نەخۆشی گوومان لێکراو لە نەخۆشخانەکانی ئوستانی بابل بەستەرین، کە ٣٧ کەسیان لە ژێر چاەدێری تایبەت دان.


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:25:22/10/2020