ئا/ڕۆژین کەرەموەیسە
ئەگەر
چاوێک بە باروودۆخی ئێستای ئێراندا بخشێنین، دەبینین بارودۆخی ژیانی خەڵک،
ڕۆژبەڕۆژ خراپتر دەبێت و حکوومەتی کۆماری ئیسلامیش خاوەن ھیچ بەرنامەیەکی ڕوون بۆ
چارەسەرکردنی ھەڵاوسانی ئابووری و بنبڕکردنی بابەتی بێکاری نییە، ئێعدام و سەرکوت
و کوشتنی کاسبکاران لەئێران وەک ھەمیشە بەردەوامە و کۆماری ئیسلامی ھەمیشە لە ڕیزی
پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین پێشێلکاری و سەرکوتی مافەکانی مرۆڤ دەکات و بۆ
ئەم بابەتەش گوێ بە ناڕەزایەتییە جیھانی و نێوخۆییەکان نادات.
ئاماری بەشێک لە پێشێل کردنی
مافی مرۆڤ لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا:
١- ئاماری ئێعدام:
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا یەک کەس لە زیندانی سنە حوکمی ئێعدامی جێبەجێ
کرا.
شارام تەخشا خەڵکی کرماشان
تاوان: کوشتنی ئەنقەست ٣٠/٠٧/١٣٩٩ 21/10/2020
٢- ئاماری دەستبەسەرکردن و زیندانی کردن:
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو کەس لە شارەکانی شنۆ و ئیلام دەستبەسەر و
دوو کەسی دەستبەسەر کراو بۆ زیندانی ورمێ کواستراینەوە.
١-مەلا جەمشید حەمیدی خەڵکی شنۆ
تاوان: نادیار ٢٤/٠٧/١٣٩٩ 15/10/2020
٢-سومەیە کارگەر خەڵکی ئیلام
تاوان: جەرایمی ئینتەرنەتی ٢٥/٠٧/١٣٩٩ 16/10/2020
٣-بێهزاد تەڵایی خەڵکی ورمێ
تاوان: چالاکی مەزهەبی و
پڕوپاگەندە بۆ گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییەکان
٢٣/٠٧/١٣٩٩ 14/10/2020 (گواستنەوە بۆ زیندان)
٤- سیاوەش جەوان خەڵکی ورمێ
تاوان: چالاکی مەزهەبی و
پڕوپاگەندە بۆ گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییەکان
٢٣/٠٧/١٣٩٩ 14/10/2020 (گواستنەوە بۆ زیندان)
٣- کاسبکارانی سەر سنوور:
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا یەک کەس لە کاسبکارانی سەر سنوور بە تەقەی
ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەست دا.
ئەمین شەمس تەمەن: ٢١ساڵ لە سنووری: چاڵدێران
خەڵکی: ماکۆ ڕێکەوت: ٢٨/٠٧/١٣٩٩ 19/10/2020
٤- کوشتن و خۆکوژی:
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا یەک کەس
بە هۆی نەدارییەوە و ٦زیندانی لە زیندانی ورمێ بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی
هەوڵی خۆکوژییان داوە.
١- حەمید جاسمی خەڵکی: سنە
٢٨/٠٧/١٣٩٩ 19/10/2020 (خۆکوژی بە
هۆی نەدارییەوە)
٢_عادڵ موکەڕەم لە زیندانی ورمێ
٢٨/٠٧/١٣٩٩ 19/10/2020 (خۆکوژی
سەرنەکەوتوو بە هۆی جێبەجێ نەبوونی داواکارییەکەی)
٣_کەریم خاجەپوور لە زیندانی ورمێ
٢٨/٠٧/١٣٩٩ 19/10/2020 (بە نیشانەی
دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گۆڕانی بەندەکەی لە زیندانی ورمێ)
و بابەک یوسفی و حوجەت دێلارام و تەوحید غەزنەوی و میلاد.. لە زیندانی ورمێ
٢٩/٠٧/١٣٩٩ 20/10/2020 (خۆکوژی سەرنەکەوتوو بە نیشانەی دەربڕینی
ناڕەزایەتی بە گواستنەوەیان بۆ ژووری تاکەکەسی)
٥- ئەشکەنجەی شارۆمەندان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە
بیانووی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخەوە
ئیسماعیل نەورۆزی خەڵکی:
مەریوان لە شاری: کرماشان
ڕێکەوت: ٢٤/٠٧/١٣٩٩ 15/10/2020
(تەقەی ڕاستەوخۆ و بریندار کردن)
یاسین فێکری خەڵکی: بانە لە شاری: بانە
ڕێکەوت: ٢٨/٠٧/١٣٩٩ 19/10/2020
(ئەشکەنجە بە دەس هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی)
ئهم بابهته 289
جار خوێنراوهتهوه