ئا/ڕۆژین کەرەموەیسە
پاراستنی ئەمنی شارۆمەندان لە هەر وڵاتێک ئەرکی سەرشانی حکوومەتی ئەو
وڵاتەیە، بە پێی مافی شارۆمەندی هێزی چەکدار و ئەمنی حکوومەت بۆ دابین کردنی
ئاسایشی شارۆمەندانە، بەڵام لە ئێران بە پێی ئەوەی کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی مافی
شارۆمەندی واژوو کردووە بەڵام ڕۆژانە لە ڕێگای هێزە ئەمنی و چەکدارەکانەوە بە
بیانووی جیاوازەوە گوشارێکی زۆر بۆ سەر شارۆمەندان بە تایبەت شارۆمەندانی کورد بۆ
سەرکوت کردن و تۆقاندنی خەڵک دێنێت.
ئاماری بەشێک لە پێشێل کردنی مافی
مرۆڤ لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا:
١_ئاماری دەستبەسەرکردن و زیندانی کردن:
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٩کەس لە شارۆمەندانی کورد لە لایەن هێزە
ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر یا ڕەوانەی زیندان کراون.
١_ دلێر نەسری خەڵکی تەنگیسەر
دانیشتووی سنە
تاوان: ئەندامییەت لە یەکێک لە هێزە سیاسییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی
١١/٠٨/١٣٩٩ 01/11/2020 (ڕەوانەی
زیندان)
٢_موحەممەد مەحموودی خەڵکی زێوە (پیرانشار)
تاوان: هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە هێزە سیاسییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی
١٢/٠٨/١٣٩٩ 02/11/2020
٣_پشتیوان ئەفسەر خەڵکی نێ
(مەریوان)
تاوان: هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە هێزە سیاسییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی
١٤/٠٨/١٣٩٩ 04/11/2020
٤_جەلال ڕۆستەمی خەڵکی کامیاران
تاوان: ئەندامییەت لە یەکێک لە هێزە سیاسییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی
ڕێکەوت: ماوەی حەفتەی ڕابردوو
٥_فەرمان حەیدەرنژاد خەڵکی
دێوەزناو(سەوڵاوا)
تاوان: نادیار ١٢/٠٨/١٣٩٩ 02/11/2020
٦_سامان ئەسەد حەکیم خەڵکی
دێوەزناو (سەوڵاوا)
تاوان: نادیار ١١/٠٨/١٣٩٩ 01/11/2020
٧_موحەممەد شەفیع زادە خەڵکی
دیوەزناو (سەوڵاوا)
تاوان: نادیار ١١/٠٨/١٣٩٩ 01/11/2020
٨_ ئازاد حسێنی خەڵکی
مەریوان
تاوان: نادیار ١٤/٠٨/١٣٩٩ 04/11/2020
٩_فەردین عەبدی خەڵکی
مەریوان
تاوان: نادیار ١٤/٠٨/١٣٩٩ 04/11/2020
٢_کاسبکارانی سەر سنوور:
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٧کەس لە شارۆمەندانی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا بە
هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەرکانی سەرسنووری کۆماری ئیسلامی گیانیان لە
دەستداوە یا بریندار کراون و هەروەها دوو کەسیش لە لایەن هێزەکانی سوپای تورکیەوە
کراونەتە ئامانج و یەکیان گیانی لە دەست داوە و یەکیشیان بریندار کراوە و
کاسبکارێکی سەر سنووریش بە هۆی مینەوە کەم ئەندام بووە.
گیان لەدەستدان
١_ کەماڵ عەلەم هوولی خەڵکی سەردەشت
لە سنووری چاڵدێران ١٦/٠٨/١٣٩٩ (06/11/2020)
٢_حەسەن داڵایی خەڵکی قاشقابڵاغ
(چاڵدێران)
لە سنووری چاڵدێران ١٥/٠٨/١٣٩٩ (05/11/2020)
٣_سیاوەش کورەسوننی خەڵکی
ڕاویان (خۆی)
لە سنووری قووتوور ١٢/٠٨/١٣٩٩ (02/11/2020)
٥_ موحسێن قاسمی خەڵکی
کوران(ورمێ)
لە سنووری ورمێ (تەقەی هێزەکانی تورکیە) ١٠/٠٨/١٣٩٩ (31/10/2020)
بریندار کراوان
١_ئەیووب حسێنی خەڵکی بانە
لە سنووری هەنگەژاڵ ١٢/٠٨/١٣٩٩ (02/11/2020)
٢_لوقمان ڕەحیمی خەڵکی بانەوەڕی(پاوە)
لە سنووری نەوسوود(مین) ١١/٠٨/١٣٩٩ (01/11/2020)
٣_سینا کەریمی خەڵکی جوانڕۆ
لە سنووری نەوسوود ١٤/٠٨/١٣٩٩ (04/11/2020)
٤_موسلێح قاسمی خەڵکی کوران
(ورمێ)
لە سنووری ورمێ(تەقەی هێزەکانی تورکیە) ١٠/٠٨/١٣٩٩ (31/10/2020)
٥_ هێدایەت حسێنی خەڵکی سەردەشت
لە سنووری بانە ١٢/٠٨/١٣٩٩ (02/11/2020)
٣_ مانگرتن:
سەکینە پەروانە لە زیندانی قووچان ڕۆژی شەممە ١٠/٠٨/١٣٩٩ (31/10/2020)،بە
مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە ناڕوونی چارەنووسی گواستنەوەی بێ ئاگاداری لە
زیندانی ئەوین بۆ قووچان، دەستی داوەتە مانگرتن.
عەلی موحەممەدی موقەدەم خەڵکی کرماشان لە زیندانی ورمێ لە ڕۆژی چوارشەممە ١٤/٠٨/١٣٩٩
(04/11/2020) هەتا کاتی گواستنەوەی بۆ خەستەخانە یا مەرەخەسی دەرمانی دەستی داوەتە
مانگرتن.
٤_کوشتن و خۆکوژی:
١_عەلی تەقی پوور خەڵکی
ئێندەرقاش(مەهاباد)
هۆکار: نەداری ١٦/٠٨/١٣٩٩ 06/11/2020
ئهم بابهته 479
جار خوێنراوهتهوه