بانە/ دەستبەسەر بوونی شارۆمەندێکی کورد

بانە/ دەستبەسەر بوونی شارۆمەندێکی کورد


شارۆمەندێكی کوردی خەڵكی شاری بانە لە لایەن ناوەندەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ١ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، شارۆمەندێكی خەڵكی شاری بانە بە ناوی "واحد عەباسی‌زادە" تەمەن ٣٤ ساڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەکان، واحد عباس‌زادە خاوەنی هاوسەر و سێ منداڵە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە.

بە تێپەڕ کردنی ماوەی ٣ ڕۆژی لە دەستبەسەر بوونی ئەم شارۆمەندە، بەدوادا چوونی بنەماڵەی هیچ ئاکامێکی نەبووە، هەتا ئێستاش هیچ هەواڵێک لە شوێنی مانەوە و چارەنووسی نابراو لەبەر دەستدا نیە.


ئه‌م بابه‌ته 125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:15:24/11/2020