کامیاران/ ماوەی ٥ ساڵ لەبەند کردن بە سەر شارۆمەندێکی کورد دا داسەپێندرا

کامیاران/ ماوەی ٥ ساڵ لەبەند کردن بە سەر شارۆمەندێکی کورد دا داسەپێندرا


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا "خالید زەمانی" شارۆمەندی خەڵكی کامیاران لە لایەن بەشی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە بەرپرسایەتی قازی "سەعیدی" بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکەێکە لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ماوەی ٥ ساڵ لەبەند کردن مەحکووم کرا.

شایانی باسە کە لە دەستپێکی مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە نێو ماڵی خۆیدا لە شاری کامیارن هێرشی کرایە سەر و پاش دەستبەسەر بوونی بۆ دەستبەسەرگەی ئیداری ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترایەوە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٩ی گەلاوێژ پاش تەواو بوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی کامیاران گواسترایەوە و دەورووبەری مانگی خەرمانانی ئەمساڵ بە دانانی بڕی ٥٠٠ میلیون بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


ئه‌م بابه‌ته 137 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:00:24/11/2020