بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سەر سنووری نەوسوود

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سەر سنووری نەوسوود


کۆڵبەرێكی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا لە سەر ناوچە سنووراویەکانی نەوسوودی سەر ناوچەی پاوە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی سێشممە ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان بەرەوە کاروانێک لە کۆڵبەران تەقەیان کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "داریووش وەلەدبەیگی" بە فیشەکی چەکدارەکان زۆر بە سەختی بریندار بوو.

ناوبراو بۆ چارەسەر کردنی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە.


ئه‌م بابه‌ته 133 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:56:25/11/2020