گەنجێكی تەمەن ١٩ ساڵەی خەڵکی شاری ورمێ
لە کاتی کرێکاریدا لە شاری ئەهواز بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەستدا.
بە پێی هەواڵێك کە
بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەزی
١٣٩٩ی هەتاوی، کرێکارێکی گەنج خەڵکی ئوایی قەسریگی شاری ورمێ بە ناوی "دیار
ئازەر" لە کاتی کار دا بە هۆی نەبوونی ئیمەنی، برق گرتووێتی و دەستاوجێ گیانی
لە دەست داوە.
ئهم بابهته 147
جار خوێنراوهتهوه