ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ پلە بەرزەکانی
تایلەند ڕاگواستنەوەی سێ زیندانی سەر بە ئیتلاعاتی ئێران کە لە پیلانی تێرۆر کردنی
دیپلۆمات کارێکی ئیسرائیلی لە ساڵی ٢٠١٢ هاوکاریان کردوو ڕایگەیاندووە: ڕاگواستنەوەی ئەم سێ زیندانیە هاوکات لەگەڵ
ئازادی مۆرگیلبرت شارۆمەندی ئوستۆڕالیایی- بریتانیایی لە ئێران سەری گرت. چتچون
ئاکپێن جێگری دادستانی گشتی تایلەند بە هەواڵنێری ئاسۆشیتدپرسی کوتووە ئەم
ئاڵووگۆڕ بە پێی پێکهاتنی ڕاگواستنەوی زیندانییان لە نێوان ئێران و تایلەند سەری گرتووە و ئەمرێکی زۆر ئاساییە.
ئەم سێ کەسە کە لە
لایەن ئێرانەوە بۆ پیلانێکی تێرۆریستانە ڕاسپێردرابوون بریتین لەم کەسانە: سەعید
مورادی، محەمەد خەزایی و مەسعوود سداقەتزادە، ئەم سێ کەسە لە لایەن دادگاوە بە
هۆی هەوڵ بۆ تێرۆر کردنی دیپلۆمات کراێکی ئیسرائیلی لە ساڵی ٢٠١٢دا لە بانکۆک
پاێتەختی تایلەند مەحکووم کران.
سەعید مورادی یەکێک
لە تاوان بارە تێرۆریستەکانە کە لە کاتی هەڵهاتن دا لە دەست پۆلیس لە مادەی
تەقینەوی کەڵکی وەگرتووە و لە ئاکام دا هەر دوو قاچی خۆی پێ پەڕاندووە. لە سەر ئەم
بابەتە لە وێنە بڵاو کراوەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی ئێران یەکێک لە زیندانیان لە
سەر چەرخەو هەر دوو قاچی پەڕاوە.و
دادگای سزایی بەشی
باشووری بانکۆک مورادی بە تاوانی تێرۆر بە لەبەند کردنی هەتا هەتای و خەزایی بە ١٥
ساڵ لەبەدن کردن مەحکووم کرد.
هەر دوو تاوان بارەکە،
هەوڵەدانیان بۆ تێرۆرەکە لە دادگا ڕەد کردۆتەوە.
سادقزادە کە دەڵێن
یەکێک لە سێ زیندانی ئاڵووگۆڕ پێکراوەکانە بە هۆی پەیوەندی بە پیلانی تێرۆری
دیپلۆماتی ئیسرائیلی لە مالیزی دەستبەسەر کرا، دادگای مالیزی لە ساڵی ١٣٩٦ی
هەتاوەی دا حووکمی گواستنەوەی ئەم تاوانباری بۆ تایلەندی دەرکرد.
دەسەڵات بەدەستانی
کۆماری ئیسلامی بێ ئاماژە کردن بە شوناسی کەسانێک کە ئاڵووگۆری پێ کردوون لەگەڵ
مۆرگیلبرت، بە تایبەتی ڕایگەیاند: "کە ئەم سێ زیندانییە بریتین لە چالاکێکی ئابووری و دوو شارۆمەندی ئاسایی".
ئهم بابهته 137
جار خوێنراوهتهوه