ئیلام/ گەنجێک بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئیلام/ گەنجێک بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


شارۆمەندێکی تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی ئاوایی "سەربلە" دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، شارۆمەندێکی تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵكی ئاوایی سەربلەـ"ـی سەر بە شاری ئیلام بە خواردنی مادەی هۆشبەر (حەبی برینج) هەوڵی خۆکوژیدا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم شارۆمەندە پاش هەوڵی خۆکوژی، ڕۆژی هەینی هەفتەی ڕابردوو بە بڵاو کردنەوەی کورتە ویدیئۆیەک، داوای لێبووردنی لە بنەماڵەی کردووە، و بە هۆی گوشار و کێشەی ژیان بە خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

جێگای ئاماژەیە کە، ناوی ئەم شارۆمەندە نادیارە و تا داڕشتنی نوێ ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی زیاتر سەبارەت بەم هەواڵە لە بەر دەستدا نیە.



ئه‌م بابه‌ته 185 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:05:10/01/2021