بەداخ
و پەژارەوە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ژانوییەی ٢٠٢١ی زایینی "میرزا عەلی نادری” کەسایەتی
خۆشناو و سیمای ناسراوی شاری سەقز، دۆستی بە وەفا و هاوڕێی دێرین و تێکۆشەری کۆمەڵە،
لە وڵاتی سۆئێد ماڵئاوایی لەژیان کرد.
"میرزا
عەلی نادری” باوکی ٥ کچ و ٢ کوڕە پێشمەرگەو باوکی هاوڕێی گیانبەختکردوو "حەسەن
نادری” بوو کە بە دڵێکی ئاواڵەییەوە هەموو توانا و وزە و ئیمکاناتی خۆی و بنەماڵەکەی
لەپێناو خزمەت بە خەبات و شۆڕش و بزووتنەوەی کورد تەرخان کردبوو. لە سەردەمی ڕاپەڕینی
گەلانی ئێراندا دەورێکی کاریگەری گێڕا و پاشان ماڵەکەی بوو بە بنکەی خۆڕاگری و حەوانەوە
و حەسانەوەی پێشمەرگەو دواتر بە ناچاری ماڵ و ژیانی جێهێشت و ڕێگای هەندەران
وتاراوگەی گرتەبەر.
کومیتەی
ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هەستی
هاوسۆزی و هاوخەمی، بروسکەی پرسە و ماتەمین و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار
و دۆستانی میرزا عەلی نادری و سەرجەم خەڵک و خەباتکارانی ناوچەی سەقز دەکات.
یاد
و ناوی ئازیزی بەرز و بەڕێز ڕادەگرین.
کۆمەڵەی
شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتارییەتی
کومیتەی ناوەندیی
١٠ی
ژانوییەی ٢٠٢١ی زایینی
٢١ی
بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی
ئهم بابهته 263
جار خوێنراوهتهوه