کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار کرا

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار کرا


تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری نەوسوود، بووە هۆی بریندار بوونی کۆڵبەرێکی کورد.

بە پێی ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عێرفان عەزیزیانی" خەڵکی سەلاس و باوەجانی لە سەر سنووری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان لەگەڵ کاروانێک لە کۆڵبەران کەوتنە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم چەکدارانە زۆر بە سەختی بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور، ناوبراو قۆڵ و مەچەکی زۆر بە سەختی بریندار بووە.



ئه‌م بابه‌ته 169 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:33:17/01/2021