بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سەر سنووری نەوسوود

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سەر سنووری نەوسوود


کۆڵبەرێکی خەلی سەلاس و باوەجانی، لە سەر سنووری نەوسوود لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، زۆر بە سەختی بریندار بوو.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزه چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری نەوسوود، بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کاروانێک لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکیان بە سەختی بریندار کردووە.

 بە پێی ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ئاکامی فیشەک بارانی چەکدارانی ئێران، کۆڵبەرێکی تەمەن٣٠ ساڵ بە ناوی "ئەمیر وەیسی" خەڵکی گوندی "جۆجار"ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، لە سینگەوە بە گولەی ئەم چەکدارانە پێکراوە و باری تەندرووستی زۆر ناجێگیرە.

شایانی باسە کە ناوبراو خێزاندارە و بۆ چارەسەر کردنی برینەکەی بۆ نەخوشخانەی شاری پاوە گواستراوەتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 154 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:28:26/01/2021