مامۆستا و نووسەرێکی خەڵکی شاری بۆکان دەستبەسەر کرا

مامۆستا و نووسەرێکی خەڵکی شاری بۆکان دەستبەسەر کرا


مامۆستای زمانی کوردی و بەڕێوەبەری ناوەندی فێرکاری "ئەدەب" لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی، "مستەفا ئیلخانی‌زادە" نووسەر و مامۆستای زمانی کوردی ناوەندی فێرکای ئەدەبی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە هێرش کرایە سەر شوێنی کارەکەی و دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەک، هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ دەستبەسەر کردنی مستەفا ئیلخانی‌زادە، دەستیان کردووە بە پشکنینی ماڵەکەی و دەستیان بەسەر کەلووپەلە تاکە کەسیەکانیدا گرتووە.

بە وتەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مستەفا ئیلخانی‌زادە بە تاوانی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵیادی دانانی کۆماری کوردستان واتە ڕۆژی دووی ڕێبەندان. لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە کە، ئیلخانی‌زادە پاش دەستبەسەر کردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هەتا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.


ئه‌م بابه‌ته 154 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:35:27/01/2021