بە پێی هەواڵێک کە بە
ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، بەداخەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "جەبار عەزیزی" خەڵکی
شاری مریوان و یەکێک لە ئەندامان و دۆستە بە وەفاکانی کۆمەڵە بە هۆی نەخۆشینەوە ماڵئاوایی
لە ژیان کرد.
کاک جەبار عزیزی لە سەرەتای هاتنەسەرکاری
رژیم، بەهۆی چالاکی سیاسی، دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ شاری بەندەر عەباس تەبعید کرا.
کاک جەبار عەزیزی لە ساڵی ٢٠٠١ی زاینیی، ساڵێ دوای جیابوونەوەی
کۆمەڵە لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پێوەندی بە تەشکیلاتی زاگرۆسەوە گرت و ئامادەیی خۆی
بۆ کار و چالاکی لە بەشی رێکخستنی نهێنی کۆمەڵە لە ناوخۆی کوردستان دەربڕی. بە هۆی
کار و چالاکی بەردەوامی لە پێناو ئامانجەکانی کۆمەڵەدا لە ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی کرایە
ئەندامی ڕەسمی کۆمەڵە و زیاتر لە جاران ئەرکە حیزبییەکانی بە جێ دەگەیاند.
کاک جەبار و بنەماڵەکەی بە هۆی خەباتکاری
وەفاداریان بە کۆمەڵە و هەروەها کاک "فایەق عەزیزی" برای کاک جەبار و هەشت
کەسی دیکە لە شۆڕشگێڕانی شاری مەریوان لە لایەن خەلخالیەوە ئێعدام کران.
گیان لەدەست دانی کاک جەبار عەزیزی خەسارێکی
گەورەبوو کە لە کۆمەڵە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کەووت.
بە ناوەی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی
بنەماڵە، خزم و کەسووکاری کاک
جەبار دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین. یادی
کاک جەبار عەزیزی بەرز و بەڕێز بێت.
ناوەندی ڕاگەیاندی کۆمەڵە
٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی
٢٦ی فۆرییەی ٢٠٢١ی زاینیی
ئهم بابهته 206
جار خوێنراوهتهوه