ورمێ/ کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ورمێ/ کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا



کچێکی تازەلاوی خەڵکی ئاوایی "جووجەهیی" سەر بە شاری ورمێ دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، کچێکی تازەلاو بە ناوی "هێدیە نیک سیرەت" تەمەن ١٥ ساڵ، کچی کامیل، خەڵکی ئاوایی جووجەهیی سەر بە شاری ورمێ لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بە زۆریی، بنەماڵەکەی هاوسەرگیری کردووە و پاش تێپەڕ بوونی ٢ مانگ بە سەر هاوسەرگیریەکەی دا لە خانووی هاوسەرکەیدا بە پەت خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شایانی باسە کە سەربارەت بەم هەواڵە هیچ زانیاریەکی زیاتر لە بەر دەستدا نیە.

هاوسەر گیری بە زۆریی، جیاوازی ڕەگەزیی، یاسا پێنەدانی کۆماری ئیسلامی بە ژنان و منداڵان، بێکار و هەژاری یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لاوان و تازە لاوانی ئێران و بە تایبەت کوردستانی ڕۆژهەڵاتە.


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:48:26/02/2021