رێکخستنی کێبڕکێی یاری تۆپی پێی نەتەوەکان لە ژێر ناوی 'بۆ ئاشتی'، بە بەشداری کۆمەڵە لە وڵاتی هوڵەند بەڕێوەچوو

ئاسۆی رۆژهەڵات: کۆمەڵەی شۆڕشگێر و ڕێکخراوی 'یو.ئێن.پی.ئۆ' (ڕێکخراوی نێونەتەوەیی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان) لە گەڵ دوو ڕێکخراوی دیکە بە هاوکاری شارەوانی شاری لاهای بۆ جاری یەکەم لە شاری دەنهاخ لە وڵاتی هوڵەند کێبڕکێی یاری تۆپی پێیان لە نێوان یانەی فوتباڵی نەتەوە جیاوازەکاندا ڕێکخست.

بۆ کێبڕکێ، تیمی تۆپی پێی چەندین نەتەوە بەشدارییان کردبوو جیا لە وە چەند تیمیش لە وڵاتانی دورەوە وەک ئیتالیا و ئاڵبانی لە بەشداربوانی بەرنامەکە بوون.

ئامانجی ئەم چالاکییە بە ناوی 'بۆ ئاشتی' ناساندنی ئەو نەتەوانە بوو کە بێدەوڵەتن لە گەڵ بەشێک لەو نەتەوانە وا خاوەنی دەوڵەت و کیانی خۆیانن.

لە لایەن کوردستانەوە تێمێک بە ناوی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دوو یاریدا لە گەڵ تیمی برۆندی و چامێریای ئاڵبانی ڕووبەڕوو بوونەوە و هەروەها ناوی تیمی کوردستانی ڕۆژهەڵات چووە ناو لیستی تیمی فوتباڵی نەتەوەکانی بێدەوڵەتەوە.

بڕیارە ساڵی داهاتووش، واتە ساڵی ٢٠١٨ بە شێوەیەکی بەرفرەوانتر و بە هاوکاری دوو شارەوانی دەنهاخ و ئامستردام کێبڕکێیەک بۆ نەتەوەگەلێکی زیاتر رێکبخرێت.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان
18ی یونی 2017


PM:05:53:19/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 577 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌